kurdland روستاى سولاکان دردامنه كوه 2835متري عبدالرزاق باآب وهوايي كوهستاني وطبيعتي زيبا ومردماني ازتبارفرهنگ وادب واكثراتحصيل كرده باحدود120نفردارندگان تحصيلات عالي وحدود13وبلاگ نويس ويك وبسايت رسمي يكي ازنادرترين روستاهاي ادبي وفرهنگي ايران وكردستان ميباشدوحدودات روستاازگنجيه زيويه تانزديكيهاي غاركرفتوكه هردوضلع اين روستاوغارهاي زيرزمينان درامتداداين اضلاع وآثارباقيمانده ازقلعه هاي باستاني ازوجودتمدني عظيم حکايت دارد هه‌ژان له یه‌که‌م نیگا دا،شاعیرێکی به ده‌سه‌ڵات، خه‌یاڵ ناسک ، ورد بین و به توانایه! زۆر شتم له هه‌ژان بیستوه و ئه‌و شتانه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ژان نیشان ده‌دا! به‌ڵام بۆ ههسهنگاندن؛ ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ته‌نیا ئاماژه‌ی به چه‌ند شێعر کردوه که من هه‌موویان به شێعره به هێزه‌کانی هه‌ژان دانانێم! له باره‌ی سۆز و عاتیفه دا، شێعره‌کانی هه‌ژان ده‌وڵه‌مه‌ندن!پڕن له؛شادی و خه‌م وهومێد و هه‌موو ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونیانه‌ی که بوونه‌ته داڵغه‌ی شاعیرێکی ئه‌مڕۆیی! زۆر به ڕاشکاوی له دێڕ دێڕی شێعره‌کانیا ئه‌و سۆزه دیاره و له گه‌شه‌دایه! زمانی شاعیر له ته‌واوی بابه‌ته‌کان دا ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ڵ پێوه‌ندی گرتنه چ ده‌گه‌ڵ خوێنه‌ر و چ ده‌گه‌ڵ خۆشه‌ویست و بۆچوونه ناسکه‌کانی دا! له زۆر چی دا توانیویه‌تی به که‌مترین وشه مانا و مه‌به‌ستی شاعیرانه‌ی بگه‌یه‌نێ! ته‌سویر و وێنه خه‌یاڵیه‌کانی له زۆر شوێن دا تازه‌ن. زۆر جاریش له ئه‌زموونی مێژوویی و دووپات کردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی شاعیرانی پێشووتر که‌ڵکی وه‌رگرتوه! وێنه‌ی خه‌یاڵی تازه‌کانی تێکه‌ڵ به دونیای ئه‌مڕۆ و ئه‌زموونه‌کانی خۆی کردوه که جێی سه‌رنجن! مۆسیقای شێعری هه‌ژان؛ چ له شێعره نوێکان و چ له کلاسیکه‌کان دا مۆسیقایه‌کی ڕه‌وان و خۆشه و شاعیر له هه‌ر دوو شێوه دا کێشی جوانی به کار هێناو ه و له قافیه که‌ڵکی وه‌رگرتوه! بۆ چوونه‌کان هی خۆمن و شێعری هه‌ژان زۆر له‌وانه جوانتره که ڕه‌خنه‌ی پێوه دیار بێ. من پێم وایه لایه‌نی باس و جوانی شێعره‌کان ئه‌وه‌نده زۆره که نه ده‌توانم لێره باسیان که‌م و نه له تاقه‌تی گوێ‌گران دایه. من له هه‌ڵسه‌نگاندن دا؛ ئاوڕ له بڕێک له لایه‌نه لاوازه‌کان( به بۆچوونی خۆم) ده‌ده‌م و به کار هێنانی وشه‌گه‌لی نامۆ یان نابه‌جێ که ده‌کرا به به‌راوه‌ردێکی تازه چاوپێداخشاندنێکی پێدابکاتهوه. به تایبه‌تی له‌و شێعرانه‌ی که ته‌مه‌نیان زیاتر له پێنج ساڵی رابردوه! ده‌کرا به داڕشتنێکی تازه هه‌ژان بیانڵێته‌وه و دگم چاویان لێ نه‌کا! به له‌رینه‌وه‌ی گه‌ڵادا ئاخێزگه‌ی "با" ئه‌دۆزنه‌وه!
* ئه‌گه‌ر کۆدی پێلی سه‌ر سینگت وهخۆنین ده‌ست و پێوه‌نی دارۆغه ئه‌مگرن چاوم ده‌ردێنن! 11/6/1382 ئه‌م شێعره هی ساڵی 1382 ی هه‌تاویه و چه‌ند شتی جوان و به‌رچاوی تێدایه: 1ـ ئه‌زموونی شاعیر هێشتا له سه‌رتا دایه. له مابه‌ینی (کۆد) و (پێل) و(دارۆغه) دا هاوئاهه‌نگی نیه! واته کۆن ونوێی بێ له به‌ر چاو گرتنی ئه‌زموونی مێژوویی و فه‌رهه‌نگی ئه‌مڕۆیی داناوه! هێنانی دارۆغه له عاستی کۆد و .... جوان نیه! 2 ـ له مابه‌ینی دوو کۆپله‌که دا پێوه‌ندی لاوازه! 3 ـ به پێی ئیجاز؛ (چاوم ده‌ردێنن) هه‌ر بۆ قافییه هاتووه! 4 ـ ساڵی 82 تا ئێستا نۆ ساڵه! ده‌توانین بڵیین ده‌یتوانی کاک هه‌ژان ده‌ستێکی تری تێوه‌ردا! ** له شێعری (ته‌ون) دا جوان دایڕشتوه به‌ڵام باش کۆی نه‌کردۆته‌وه! له مابه‌ینی (ته‌ون) و (نه‌خشی هه‌ساره و مانگ) دا پێوه‌ندی هه‌یه به‌ڵام لاواز! ته‌ون ڕاهێڵ کردنه! هاتن و چوونه! ده‌نگ و ڕه‌نگه! به‌ڵام ته‌ونه‌که‌ی داوه‌ته ده‌ستی (چـــاوە رەشــهکان)! ڕوانینی شاعیر لێره دا هه‌ر چه‌ند خێرایه به‌ڵام به هێزه. له کورته شێعر دا جوانکاری ته‌واوی کردوه هه‌رچه‌ند من پێم وایه ئه‌گه‌ر ده‌گا : به‌و چاوه ڕه‌شانه! شێعر ته‌واو ده‌بێ و وشه‌ی (دیاره) هه‌ر له‌به‌ر کێش و سه‌روا هاتوه! ته‌ون تـهونــی شـه‌و ئـهكـهی لـه نـهخـشــی مـانــگ لـه هـهســــــاره؛ بـه‌و چـــاوە رەشــانـهتا دیــــــــارە! ** له شێعری ( دۆزه‌خ دوو نه‌فه‌ر) : پێم وایه (سه‌ر دوو پێک) نیه! یان(له سه‌ر دوو پێک) ه و یان (سه‌ر و دوو پێک)ه! چوون ماناکه ناگه‌یه‌نێ! به ڵام ( چۆماوی شیر و هه‌نگوین) ده‌گه‌ڵ (ده‌سته‌کانی تۆ) نایه‌ته‌وه! خۆ ئه‌گه‌ر ( له ده‌سته‌کانی تۆ) بێ جوانتره! دوو نه‌فه‌ر! دوو چۆماو ............... لێک دێنه‌وه هه‌ر چه‌ند ئاماژه‌که لاوازه! بۆ دوو؟ سه‌ر جه‌م با من به هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌م بیستبێ داڕشتنێکی جوانه . تازه‌یه و ناوه‌رۆکێکی پڕ مانای هه‌یه!
دۆزه‌خ دوو نـهفـهر !!
سـه‌ر دوو پـێـك سـهرابـیــشـیـان نـهبـردیـن ، چ جــای دوو رووبــاری شـهراب !! ***** دوو چــــۆمـاوی شـیــر و هـهنـگـویـنـی دهسـتـهكـانـی تـۆ خـۆش ! بـا بـه بـهلـهمـی گــــــــــــــوناه ، لـــــــــــــێدهین ، بڕۆین ! هه‌تا مه‌ستی ، هه‌تا شێت بوون ، هه‌تا هـــــــــــــهتا ... ***** دۆزه‌خ دوو نه‌فه‌ر !! دوو نه‌فه‌ر دۆزه‌خ !! سه‌قز 7/10/1385
** من ئه‌وه‌نده‌م شتی جوان له هه‌ژان بیستوه که نه‌قد کردنی ناتوانێ هاسان بێ. لێره‌دا که شێعری (ڕاز) م خوێنده‌وه زۆر شتی جوانم دی.به هێز. پێویست ناکا دانه دانه‌ی شی وهکرێ. به‌ڵام ئاماژه‌ی ئه‌و لایه‌نانه ده‌که‌م که بۆ گوێچکه تۆزێک قورسن! به بڕوای من شێعری ڕاز له شێعره بڵیند و به هێزه‌کانی هه‌ژانه! هه‌ڵوێستی تێدایه. 1ـ (ئه‌ی به‌ندەری هه‌نار و ئارامش!) زۆر زه‌قه و جوانه ! 2ـ (تهقیانووس) و( پۆستاڵ ) لێک دوورن. بارته‌قای مێژووی هه‌ر دووکیان! 3 ـ (ئاماژه، هاژه، واژه) هاو سه‌نگی و هارمۆنی که‌مه هه‌رچه‌ند هاو قافیه‌ن! 4ـ هێنانی : چوار و چل و هه‌زارەها هه‌زار چـــرا !پێک دادانی مانایه و له زه‌وقی شێعره‌که که‌م ده‌کاته‌وه! 5 ـ (ئه‌و بهردەنووسه نهنووسراوەم باس له كوشتاری حه‌رف ئه‌كه‌م !) له‌و دوو دێڕه‌دا پارادۆکس(دژایه‌تی) هه‌یه! باسی کوشتاری حه‌ف ده‌کا له کاتێکا نه‌نووسراوه! 6 ـ نه‌وەی سهدەكانی چل و په‌نجا بێ سه‌برانه چاوەڕوانن، گەر ئه‌م راسپاردانهیان پێ نه‌گات له چاوی تـۆوەی ئه‌زانن ! ئه‌م دێڕانه زه‌ینی میژووی خوێنه‌ر ده‌شێوێنن و (سهدەكانی چل و په‌نجا)! ره‌نگه کاک هه‌ژانیش نه‌زانێ ج قه‌وماوه! یان هه‌روا لاپره‌سه‌نی یان ته‌سادوفی ده‌ڵێ(سهدەكانی چل و په‌نجا)!! گه‌ڕام بزانم (کام ڕاسپارده) ده‌ستم نه‌که‌وه‌ت! 7 ـ ئه‌مانه شته زه‌ق و به‌رچاوه‌کان بوون که به لای منه‌وه ڕه‌نگه بۆ قسه له سه‌ر کردن ببن! به‌ڵام لایه‌نی جوان و به هێزی هه‌ر زۆر زۆره که ڕه‌نگه مه‌ودا نه‌بێ هه‌موویان باس که‌م به‌ڵکوو ئاماژه به یه‌ک دوو لایه‌نی ئه‌م شێعره ده‌که‌م: یه‌که‌م هێنانی قافیه‌ی جوان و کێشی تایبه‌ت! ده‌سته‌واژه‌و وشه‌ی جوانی هێناوه که هه‌ر له هه‌ژان ده‌وه‌شێته‌وه: گۆمی شهوەزەنگ ـ دڵی مه‌ترسی ـ شهوسهرای چاوانت ـ شه‌ڵاڵی شهوـ سارای گوڵ ـ لێوڕێژم له چه‌خماخه‌ی ئاماژه ـ زاوزێی ئه‌هریمه‌ن و ...... راز له گۆمی شهوەزەنگ ئه‌دەم و به ناو دڵی مه‌ترسیدا گوزەر ئه‌كه‌م و شه‌ڵاڵی شه‌و له به‌ردەم بارەگای كازیوەدا پێت ئه‌گه‌م گه‌ر له شهوسهرای چاوانتا نهمشارییهوه شار به‌رده بارانم ئـه‌كا! داڵدەم بده ! ئه‌ی به‌ندەری هه‌نار و ئارامش! داڵدەم بده !
ئێجگار نائارام و مانووم؛ با سه‌ر بنێم به سینگته‌وه و تێر تێر بنووم كه هه‌ستمه‌وه ،بۆت باس ئـه‌كه‌م له سته‌مكاری تهقیانووس، له‌و رەشه بایانـهی هێنای، له‌و پۆستاڵانهی به‌ریدانه سارای گوڵ! *** به داڵانی ترسا هاتووم چی دارۆغه‌ی ئه‌م چاخه‌یه بۆم ئه‌گه‌ڕێن دڵم پڕه له‌و رازانه‌ی له‌گه‌ڵ دڵهكوتهدا جووتن؛ په‌نام بده با له لای تۆ بیاندركێنم. لێوڕێژم له چه‌خماخه‌ی ئاماژه و ته‌ته‌ڵه‌ی واژه و له هه‌مان كاتیشا كه‌روێشكه و به‌رامه و هاژه !
ته‌ژی له راپۆرتی سه‌ر بڕینی چوار و چل و هه‌زارەها هه‌زار چــــــــــــــرا !
*** من مرۆڤی سه‌ردەمی ئه‌شق و بارووت و كامپیۆتێرم، له یه‌ك كاتا شه‌ڕم ، ئاگربهسم ، خێــــــــــــــرم ! بارستایێك له هه‌نیسك و شـــیعرم ! ئه‌و بهردەنووسه نهنووسراوەم باس له كوشتاری حه‌رف ئه‌كه‌م !
*** ته‌نیا له چاوی تۆدا ئارام ئه‌گرم؛ چاوت میهرەبانترین شه‌وی گه‌ردوونه هیچ ئه‌هریمه‌نێ تیایدا زاوزێ ناكا!
نه‌وەی سهدەكانی چل و په‌نجا بێ سه‌برانه چاوەڕوانن، گەر ئه‌م راسپاردانهیان پێ نه‌گات له چاوی تـۆوەی ئه‌زانن !
*** شه‌ڵاڵی شه‌و پێت گه‌یشتووم له شه‌و سه‌رای چاوەكانتا بمشارەوە !
** شێعری (شه‌ڕ ) شاکاره! جوانه. ته‌ژی له قافییه‌ی ڕێک و ناسک خه‌یاڵی و ئه‌ندێشه‌ی شاعیرانه یه! هه‌ژان لێره د اگرهوی له شاعیرانی غه‌رامیات بردۆته‌وه! یاره‌که‌ی وه‌ک یاری حافز لوولی وه‌ش و عه‌ییاره! شار ده‌شێوێنێ به سه‌ر یه‌ک دا و به هه‌ر جێیه‌ک دا ده‌ڕوا و به‌و جوانیه بێ وێنه‌ی خۆی که هاژان وه‌سفی ده‌کا (شه‌ڕ) ده‌خاته دڵی شاره‌وه و ڕه‌نگه هه‌ر خۆی مایه‌ی شه‌ڕ بێ! چه‌ند شوێن هه‌بوو نه‌ده‌کرا هه‌روا ڕه‌ت بم و باسی نه‌که‌م! 1 ـ (که‌مه‌ره‌ی لاڵ) ره‌نگه من نه‌زانم و ده‌سته‌واژه‌یه‌کی سهقزو ده‌وروبه‌ری بێ! ئێمه ده‌ڵێین(که‌مه‌ر لار) ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌به‌ر سه‌وا هێنابی لاوازه و له زه‌وق ده‌دا! 2 ـ ناز بـه ســـــــه‌ر گـۆی زه‌ویـدا ده‌كه‌ی نازێ زه‌وی ، نهیـخهیه ژێـــــر ناڵه‌وه باسی دێڕی هه‌وه‌ڵ ناکه‌م! به‌ڵام (نازێ زه‌وی، نهیـخهیه ژێـــــر ناڵه‌وه) به لامه‌وه زۆر قورس و نا ڕێک هات! یان به هێز نیه ماناکه‌ی! 3 ـ خــۆشـه بـههـار بـه‌و (هه‌نییه‌ی تـاڵهوه) . دوو تێبینی: هه‌نیه لای سنه به شووتی ده‌بێژن و عه‌ره‌ب به ناو چاوان! نازانم چوون تاڵی ده‌گه‌ڵ هاتوه به واتای ناوچاوان تاڵی دانێین یان شووتی تاڵ. چوون به‌هاری هێناوه ره‌نگه مه‌به‌ستی دووهه‌می بووبێ! به‌ڵام ناوچاوان و شووتی کوجا مه‌رحه‌با! 4 ـ له سه‌ر ده‌مێک دا هه‌ژان ده‌ژی که کچان خرخاڵیان هه‌ر وه‌بیر نایه! بۆیه ئه‌و شۆخه ئهمڕۆییهی هه‌ژان که به شه‌قام دا ده‌ڕوا بێ خرخاڵه و ئه‌و دێڕه‌ش له شوێنی خۆی دا نیه و جوان نیه! خـۆری مـهكــۆی رۆشـــنی خرخـاڵهوه . ئه‌م دێڕه شێعره له سه‌رده‌می نالی و مه‌حوی دا ئاگری ده‌کرده‌وه! به‌ڵام له هه‌موو ئه‌وانه به‌ده‌ر شێعره‌که هه‌ر زۆر جوانه ! شه‌ڕ شــــــــــار مهشـــــێوێنه بڕۆ مـاڵـه‌وه شــه‌ڕ مه‌خه نێو كۆڕی كوڕ و كاڵه‌وه چـه‌شـنـی هـه‌ڵـۆ رایدهپێچن نهچیــــــر چـاو و بـرۆی تـیـــــژ به سه‌ر خاڵه‌وه بـمــكـه بـه دارا به ســـــــــهردارئـهبم دابـلـهقـــــــــێم بـه‌و كه‌مه‌ره‌ی لـاڵهوه ئـادهمه ئهمــــــــــــجارهكه حه‌ووا نیه ئـاشـقه بـه‌و ســـێـوی چه‌نه‌ی چاڵه‌وه ناز بـه ســـــــه‌ر گـۆی زه‌ویـدا ده‌كه‌ی نازێ زه‌وی ، نهیـخهیه ژێـــــر ناڵه‌وه گـــرژی، كه‌چی گیـان دهبـووژێـنـیـهوه! خــۆشـه بـههـار بـه‌و هه‌نییه‌ی تـاڵهوه پـۆلـی نـیـگا،خێـڵی ئهسێرهن له دووی خـۆری مـهكــۆی رۆشـــنی خرخـاڵهوه شــار ئـهمـهیـێ تـۆ نـه‌بی،نا،پاشـگهزم! بـا بـهـهژێ شـــــــار، مـه‌ڕۆ مـاڵه‌وه !! ** شێعری (شه‌و) به لامه‌وه زۆر جوانه . هه‌ر چه‌ند وه‌ک (په‌خشانه شێعر) ه شـــــــــــــــهو خاتوونێکی که‌ڵه‌گه‌ته و به لۆژه لۆژ... خاتوونێکی خه‌مباره و له عه‌رز ئه‌خشێ کراسه ئاودامانه ره‌شه ئه‌ستێره چنهکهی و به‌م دۆڵ و ده‌ری هه‌میشه‌دا... مانگ ئه‌ژه‌نێ! پێ بزانێ و پێ نه‌زانێ خه‌وی شاعیرێکی خراپ زڕاندووه ئه‌م خاتوونه!
27/2/1380 ** شێعری (کۆلاژ) ده‌گه‌ڵ جوانیه‌که‌ی که بێ قسووره! یه‌ک دوو خاڵی سه‌ره‌نج ڕاکێشی تێدایه! 1 ـ (پرچت له جنسی شه‌نگه‌بی) ـ به لای من(شۆڕه بی) جوان تره! 2 ـ (په‌نجه‌کانت له برووسکه) ـ ڕه‌نگه برووسکه بۆ نیگا جوانتر بێ تا په‌نجه! کۆلاژ چاوت له جنسی ئه‌ستێره روومه‌ت له سێوی لوبنانی برۆت له باڵی شه‌وه زه‌نگ نیگات کازیوه‌ی به‌یانی سینگ، زه‌ریایێکی رازاوی تێیدا شه‌پۆلی نیانی پرچت له جنسی شه‌نگه‌بی هه‌وات، رۆژێکه بارانی په‌نجه‌کانت له برووسکه لار‌و له‌نجه‌ت له گۆرانی به‌ده‌ر له جه‌غزی خه‌یاڵی مرۆڤ چۆن تێت بگا، وانی بایی نیگایێ هی من به! که کۆلاژێکی له جوانی! 25/10/1382 ** شێعری (گۆزه) پڕه له ناسک خه‌یاڵی و جوانی ! به شێوه‌یه‌ک که هه‌ست ده‌که‌ی شاعیر له گوند داعاشقێکی بێ پهوایه و سه‌رنج و چاوی گۆزه‌ی ده‌ستی خاتوونیک ده‌بینێ و هاژه‌ی چه‌م به گۆرانی ده‌زانی و له شه‌وقی (له‌یلا) وه‌ک مه‌جنوون بۆی ده‌خوێنی! ته‌نانه‌ت (له‌یلا) ئه‌وه‌نده جوانه، ڕووباریشی مه‌ست کردوه! گۆزه
ئه‌م رووباره بۆ مه‌ست بووه؟ پێچ ئه‌خوات و له‌تر ئه‌داو هاژه‌هاژ گۆرانی ئه‌چڕێ! * ئه‌ها! ئه‌زانم بێ گومان له‌و ژووره‌وه له‌یلا گۆزه‌که‌ی پڕ ئه‌کا! ** شێعری (نوێژ) ، داڕشتنی جوانه و ئیما و ئیشاره‌کانی باش نین! 1 ـ لێره دا خوای وه‌ک پڕکه‌ره‌وه ( مه‌زرووف) و قیبله‌ی وه‌ک (زه‌ف) ناوبرده کردوه 2 ـ نـوێـــژی (شـێـــوان) جیاوازی ده‌گه‌ڵ هیچ نوێژیک نیه لێره دا. ئه‌گه‌ر وایه وشه‌ی (شێوان) وه‌ک زیادی ده‌چێ! چوون سه‌ردێڕی شێعره‌که‌ش هه‌ر نوێژه! نـوێــژ
تـا قـیـبـلــه لـێـوانـلـێـــو نـه‌بـێ لـه خــوا و تـا تــۆ لـێــوڕێــژ نـهبــی لـه ئـهشـــق
نـوێـــژی شـێـــوان نـهبـــــووه هـێـشــــتا! ** له (شه‌جه‌ره‌نامه) دا من زۆر تر له شێعر دارشتنێکی تیکنیکی نێوان ته‌نزو گێرانه‌وه‌یه‌کی سهگوزهشت و سهربهوردیم دی ! 1ـ ده‌سپێکی جوانه. تا ده‌گاته (پۆلێ فریشته دابه‌زین..... له لایه‌ن خواکانه‌وه) لێره دا گێرانه‌وه‌یه‌کی ناپوخته و وه‌همیه نه‌ک خه‌یاڵی! 2 ـ سێ چوارێكیانم بیر ماوه چاوی ره‌ش و شه راب و پێموا سێ‌و و .... هه‌ندێ شتی تریش ! زۆر سوور نیه که ئاخۆ (سێ‌و)یشه یان نا به‌ڵام له جێیه‌کی تر دا به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێ: له‌م شهجهرهدا رهزیشی تێدا ، كچیشی تێدا ، سێویش ! 2 ـ هێنانی وشه‌ی بێگانه‌ی ( ده‌ین) که ده‌کرا (هۆبال به ئه‌ستۆی).... هاتبا ! ده‌ستیان بردبوه نامه‌كه !( ئاماژه‌که فارسییه) ـ دست توی نامه بردن! له کوردی دا ده‌ڵێین: ده‌ستیان له نامه‌که وه‌ردابوو یان نامه‌که‌یان گۆریبوو........ 3 ـ -مه‌مكه به كێوا ره‌نگه به‌هه‌شت بووبێ- نهم زانی ئه‌مه پیش‌تر گۆرانیه یان خۆی هه‌ژان دایناوه که به لامه‌وه هه‌م سه‌یر بوو وههم جوان! 4 ـ له نێوانی ئه‌م وشانه دا : لاوێچ گڕ ـ هه‌نار .......... باوه‌شێ (با ـ ترێ) ............ (گۆمی شه‌وه‌زه‌نگی ـ چاو هه‌م ته‌ناسوب هه‌یه و هه‌م تیباق و دژایه‌تی و سه‌ر جه‌م جوانن!
شه‌جه‌ره‌نامه
له دایكه‌وه پشتاوپشت ئه‌گه‌مه‌وه به داربه‌روو له باوكه‌وه به زریان ! ئاورێكیش له‌م شهجهرهدا هه‌یه شه‌وه‌زه‌نگێ دڵی لێچوو ئه ڵێن ئێستاش ئه‌م شۆڵه‌ی مانگه له دڵی ئه‌م شه‌وه‌زه‌نگه‌دا ئه‌یبینی هه‌ر هه‌وه !
وه‌كوو خه‌وێ بیرم دێت و نایێته‌وه جارێكیان پۆلێ فریشته دابه‌زین نامهیێكیان له لایه‌ن خواكانه‌وه هێنابوو سیاییهك بوو له شته قه‌ده‌غه كراوه‌كان
سێ چوارێكیانم بیر ماوه چاوی ره‌ش و شه راب و پێموا سێ‌و و .... هه‌ندێ شتی تریش !
له‌م شهجهرهدا ئا ورێكی توولانی تێدا درێژه‌ی هه‌یه هه‌تا هه‌تا.....نازانم كه‌ی !؟
با تا بیرم نه‌چۆته‌وه ئه‌وه‌ش باس كه‌م خه‌ڵك ئه‌یانوت: ئه‌و فریشتانه ئێرهیییان به ره‌ز و كچ ئه‌برد -ده‌ین به كۆڵی ئه‌وانه‌ی وا وایان ئه‌وت –( ئه‌یانوت پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه هه‌وره‌كان ده‌ستیان بردبوه نامه‌كه !(!
له‌م شهجهرهدا رهزیشی تێدا ، كچیشی تێدا ، سێویش ! زۆرم حه‌ز ئه‌كرد بزانم ئه‌م سێوه له كوێوه سه‌ری هه‌ڵداوه؛ تا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا كانییه‌كی به‌ساڵاچوو بۆی گێڕامه‌وه
ئه‌یوت: ساڵێكیان شه‌ماڵێ تۆوی ئه‌م سێوه‌ی له شوێنێكه‌وه -مه‌مكه به كێوا ره‌نگه به‌هه‌شت بووبێ- هه‌ڵ گرتبوو هێنابووی بۆ ئه‌م شاخه ڕووشه ! ئه‌یوت: ساڵگارێكی زۆر ئه‌م تۆوه له ژێر به‌فرێكی قورسا ئه‌مێنێته‌وه و چه‌نده‌ها هه‌ره‌سی به سه‌ردا دێ ، له پاشان خاكهلێوهیێك خاك زه‌ماوه‌ندیان بۆ ئه‌كا ئه‌یوت :یه‌ك دوو سه‌ده له سه‌ر یه‌ك قرمه‌ی ده‌هۆڵ و زوڕنای باران و هه‌وره تریشقه نه‌بڕابۆوه !
له گۆشهیێكی ئه‌م شهجهرهدا دار كونكهرهیێكیش هه‌یه هه‌موو جارێ ده‌نووكی له به‌فر وه‌ر ئه‌دا و به به‌رچاوی دار به‌ڕووه‌وه له‌شی دارسێوی ئهسمی؛
تا رۆژێ شه‌یتان به‌و كونهی زانی و كردیه لانه، كردیه كارگه‌ی گوناه و مه‌ڵبه‌ندی یاخیبوون !
هه‌موو جارێ یه‌ك دوو لاوێچ گڕی ئه‌هێنا و له پریاسكهیێكی ئه‌نا و ناوی ئه‌نا هه‌نار ! باوه‌شێ بای وه‌شتی ئه‌هێنا و گلار گلار ئهیپێچایهوه و ناوی ئه‌نا "ترێ ! گۆزه گۆزه گۆمی شه‌وه‌زه‌نگی ههڵئهگوێزا و له قاڵبی ساغه‌ری ئه‌كرد و دایئهناو ناوی ئه‌نا چاو !
له به‌هه‌شتیشه‌وه گمگمێ شیروههنگوینی دزیبوو پێی ئه‌وت : " كچ " !
بێ هه‌دادان هه‌ر خه‌ریك بوو ئه‌و دارسێوهی كردبووه ناوه‌ندی فه‌رته‌نه !
چیت بۆ باس كه‌م ؟ چیرۆكی ئه‌م شه‌جه‌ره‌نامه توولانییه ، به‌ش هه‌زار شه‌وی تر ئه‌كا ، با پاشماوه‌كه‌ی هه‌ڵگرم بۆ شه‌وێكی تر و شه‌وانی داهاتوو ،
ئه‌و "چاوه " شه‌وه زهنگینانهت لێك نێ بنوو ! ئه‌ی له‌ش هه‌ناری ، لێو ترێ ! ئه‌ی كچی شاخه به‌فرینه‌كان !
ئه‌ترسم شه‌و دره‌نگ كه‌ین و خه‌وت بزڕێ، منیش به مه‌ستی بێمه‌وه و كاڵهم بدڕێ ته‌نانه‌ت ماچێكیشم پێ نه‌بڕێ !!
ک.د.ئازاد - بانه
دیمانە شێعری کاک هەژانی بابامیری۲۶/۱۰/۹۱، دوا سێ شەممەی بەفرانبار لە هۆڵی ئامفی تئاتری ئیڕشاد ئیسلامی سەقز بەڕێوە دەچێت. دەرفەتی ناردنی بەرهەم تاکوو پێش نیوەڕۆی۲۳وۆمە. تکایە بابەتەکان بەم ئیمەیلە رەوانە بکەن:
نظرات شما عزیزان:
آخرین مطالب ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() نويسندگان پيوندها ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]()
![]() |
|||
![]() |