kurdland روستاى سولاکان دردامنه كوه 2835متري عبدالرزاق باآب وهوايي كوهستاني وطبيعتي زيبا ومردماني ازتبارفرهنگ وادب واكثراتحصيل كرده باحدود120نفردارندگان تحصيلات عالي وحدود13وبلاگ نويس ويك وبسايت رسمي يكي ازنادرترين روستاهاي ادبي وفرهنگي ايران وكردستان ميباشدوحدودات روستاازگنجيه زيويه تانزديكيهاي غاركرفتوكه هردوضلع اين روستاوغارهاي زيرزمينان درامتداداين اضلاع وآثارباقيمانده ازقلعه هاي باستاني ازوجودتمدني عظيم حکايت دارد
سنه- خه‌ڵاتی ئهدهبیي مه‌وله‌وی بۆ شيعری کوردی به خوێندنه‌وه‌ی به‌شێک له 100 به‌رهه‌می شيعری هه‌ڵبژێردراو ڕۆژی شه‌ممه 26ی مه‌ی/6ی جۆزه‌ردان،یه‌که‌م ڕۆژی کاره‌کانی خۆی تێپه‌ڕاند. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م فێستیڤاڵه که به به‌شداری 300 شاعیری کورد له 4 پارێزگای کوردنشینی ئێران له سنه به‌ڕێوه چوو یه‌کشه‌ممه به به‌خشینی خه‌ڵاتی تایبه‌ت کۆتایی به کاره كانی خۆی هێنا. به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئهدهبیي مه‌وله‌وی له یه‌که‌م ڕۆژی شيعرخوێندنهوه، وێڕای به‌خیرهێنانی میوانان ڕایگه‌یاند: ئه‌م فێستیڤاڵه سێ ساڵ کاری بۆ کراوه و به‌ڕێوه‌چوونه‌که‌ی له به ر هه‌ندێ هۆکار دوا خراوه. خالید ئه‌مانی ڕاشیگه‌یاند: کۆڕی شيعرخوێندنهوه به هه‌ڵبژاردنی 100 به‌رهه‌می شيعری شیاوی خوێندنه‌وه له 900 به‌رهه‌می گه‌یشتوو به فێستیڤاڵه که یه‌که‌م قۆناغی داوه‌ریی خۆی تێپه‌ڕاندووه و له هه‌مان کاتیش‌دا 30 کتێب له‌لایه‌ن شاعیرانی کورده وه ئاراسته‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه کراوه که 5 به‌رهه‌میان تایبه‌ت به ئه‌ده‌بی منداڵانه . زیادیشی کرد: فه رمانگه ی ئیرشاد نه ته‌نیا به‌رگریی له هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌کان نه‌کردووه و ده‌ستێوه‌ردانی نه‌بووه له‌مباره‌وه، به‌ڵکوو ئاسانکاری باشیشی بۆ کردووین و هیوادارین به‌پێی به‌ڵێنه‌کان ساڵانی داهاتوو ئه‌م فێستیڤاڵه ره‌نگاڵه‌تر به‌ڕێوه‌بچێت. خالید ئه‌مانی ئاشکرایشیکرد: فه‌ریاد شیری، جه‌لال مه‌لکشا، ئه‌مین گه‌ردیگلانی و کولسووم عوسمانپوور و عه‌لیره‌زا خانی داوه‌رانی ئه‌م خوله له خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی بۆ شێعری کوردیيان له ئه‌ستۆ گرتووه. فێستیڤاڵی خه‌ڵاتی ئهدهبیي مه‌وله‌وی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی شاری سنه و به هاوکاری فه رمانگهی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستانه وه به‌رێوه‌ده‌برێت. شیاوی ئاماژه‌یه ناوه‌ندی که‌لتووری ئه‌ده‌بیی مه‌وله‌وی کورد له شاری سنه ساڵی 1371 دامه‌زراوه و له ڕێگای به‌ڕێوه‌بردنی فێرگه و فێستیڤاڵ و کۆری شێعرخوێندنه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤاری ئه‌ده‌بی چالاکی فراوانی بووه له گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌ده‌بی کوردی له‌م ده‌ڤه‌ره. نظرات شما عزیزان:
آخرین مطالب ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() نويسندگان پيوندها ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]()
![]() |
|||
![]() |